کوردستانی

دەربەندیخان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەربەندیخان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگەی وارماوا- دەربەندیخان کەسێک گیانی لەدەستداوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیە.

ئەمڕۆ هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021 سیروان عەلی, لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی وارماوا لە قەزای شارەزوور لە rاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگەی سەرەکی دەربەندیخان - وارماوا روویداوە.

باسی لەوەشکردووە، ئۆتۆمبیلەکە لە جۆری تۆیۆتا (مەلیکە)ی بێ سەرەتا بووە، دوو سەرنشینی تێدا بوون و لەپاش رووداوەکە شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکیش کە لەگەڵیدا بووە بەسەختی بریندارە.

رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام لە زیادبووندایە، شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan