کوردستانی
وادەی دابەشکردنی نەوتی سپیی بەسەر ماڵاندا ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی لیژنهى وزه و سامانە سروشتییهكان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپیی بەسەر ماڵاندا دابەش بکرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنهى وزه و سامانە سروشتییهكان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپیی بەسەر ماڵاندا دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، 22ی تشرینی یەکەمی 2021 گوڵیزار عەلی, جێگری سەرۆکی لیژنهى وزه وسامانە سروشتییهكان و پیشهسازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای رایگەیاندووە، بەزارەکی ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەموو ماڵێك نەوتی سپیی وەردەگرێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاویەکان دەستپێدەکات و لە قۆناغی سێیەمدا سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، دوای دابینکردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حکومەتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی دەوروبەری، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێتەوە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



