کوردستانی
لەسەر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ پێشوازی لە بلۆگەرێک روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایانگەیاند، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە تابلۆی وەزارەتەکەی لەسەر بووە بە هەڵسوکەوتێکی کەسی و بەبێ ئاگاداری ئیدارەی فڕۆکەخانە لە لایەن یەکێک لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی کاری کەسی بەکارهێنراوە بە دەر لە یاسا و رێنمایی.
ئەمڕۆ هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاندووە "ئاگاداری هاوڵاتییانی بەرێز دەکەین کە یەکێک لە ئۆتۆمۆبیلەکان کە تابلۆی وەزارەتمان (وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن) لە سەرە بە هەڵسوکەوتێکی کەسی و بەبێ ئاگاداری ئیدارەی فڕۆکەخانە لە لایەن یەکێک لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی کاری کەسی بەکارهێنراوە بە دەر لە یاسا ورێنمایی".

ئاماژەی بەوەشکردووە "وەزارەتى گواستنەوه وگەیاندن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی هەولێر بەپێی یاسا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن و رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچونەی فەرمانبەری سەرپێچی کار".
ئەوە لەکاتێکدایە، بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ پێشوازی لە کەسێکی (ڤاینەر) یان بلۆگەر کە لە سۆشیاڵ میدیا ناسراوە، رەخنەی توندی لەنێو هاوڵاتییاندا لێکەوتووەتەوە.

ر. ر
بیروڕا