کوردستانی

فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەکرێت؟
مەودا میدیا-

لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە سلێمانی فۆڕمی وانەبێژی دابەشدەکرێت، جێگری بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش لەو بارەیەوە دەڵێت"شتی وا نییە و ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە"

ئەمڕۆ هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021 سەبارەت بە دەنگۆ دابەشکردنی فۆڕمی وانەبێژی لە سلێمانی عومەر محەمەد، جێگری بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەو هەواڵەی کە باس لە دابەشکردنی فۆڕمی وانەبێژی دەکات راست نییە، ئەوەی هەیە پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی پێویستی بە چەند مامۆستایەکی کەم هەبووە و داوای کردووە".

وتیشی "ئەوە شتێکی نوێ نییە بەردەوام کە خوێندنگەکان پێوستیان بە مامۆستای وانەیەک دەبێت، رایدەگەیەنن و داوای دەکەن".

لەدوای ساڵی 2014 دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان راگیراوە و وەزارەتی پەروەردەش بۆ پڕکردنەوەی پێوستییەکانی لە مامۆستایان پەنادەباتە بەر وەرگرتنی مامۆستای وانبێژ و تا ئێستاش زیاتر لە 21 هەزار ماۆستای وانەبێژ لە تەواوی هەرێمی کوردستان هەیە.

ر. ر




Qaiwan
Qaiwan