دۆزی ژن
چیرۆکی ژنێکی کورد کە هاوسەرەکەی ناچاری کردووە سێکس لەگەڵ هاوڕێکانیدا بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زۆر جار سەبارەت بە کەیسی ژنا گوێمان لە چیرۆکی سەیر و نامۆدەبێت "هەرگیز رۆژێک ئەوەم بەخەیاڵدا نەهات ئەو کەسەی هاوسەرمە ناچارم بکات سێکس لەگەڵ هاوڕێکانی بکەم" ئەمە قسەی ژنێکی گەنجی هەرێمی کوردستانە کە بووەتە قوربانیی دەستی هاوسەرەکەی و بە زۆر ناچار کراوە سێکس لەگەڵ هاوڕێکانی هاوسەرەکەیدا بکات.
زۆر جار سەبارەت بە کەیسی ژنا گوێمان لە چیرۆکی سەیر و نامۆدەبێت "هەرگیز رۆژێک ئەوەم بەخەیاڵدا نەهات ئەو کەسەی هاوسەرمە ناچارم بکات سێکس لەگەڵ هاوڕێکانی بکەم" ئەمە قسەی ژنێکی گەنجی هەرێمی کوردستانە کە بووەتە قوربانیی دەستی هاوسەرەکەی و بە زۆر ناچار کراوە سێکس لەگەڵ هاوڕێکانی هاوسەرەکەیدا بکات.
لە ماوەکانی رابردوودا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق هۆشداری دا لە هەبوونی حاڵەت یان دیاردەیەکی شاراوە بەناوی (ژن گۆڕینەوە) یان ناچارکردنی ژنان و کچان بە کاری لەشفرۆشی لەلایەن پیاوانی مەحرەمیان و راشیگەیاند، بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکرێت.
(شیرین) ناوی خوازراوی یەکێکە لە قوربانییەکانی ئەو حاڵەتە و دوای ئەوەی لە تەمەنی 14 ساڵییەوە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ناچار بە کاری سێکسی کراوە لەگەڵ کەسانی دیکەدا.
شیرین، بە ماڵپەڕی نەوژین-ی تایبەت بە کەیسەکانی ژنانی راگەیاندووە، دوای هەفتەی یەکەمی هاوسەرگیریەکهی توشی شۆک بووە کاتێک هاوسەرەکەی ناچاری کردووە سێکس لەگەڵ هاوڕێکەی بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرهتا بەسەرخۆشی هاوڕێکانی دەهێنایەوە نزیک دەبوونەوە لێم، ئەگەرچی بەرهەڵستیم دەکرد، بەڵام دەرەقەتیان نەدەهاتم، من مناڵ بووم مێردەکەم دواتر بۆ خەڵەتاندنی من لێی دەدان، ئیتر وردە وردە وای لێهات هاوڕێکانی مێردەکەم برادەری خۆیان دەهێنایەوە بۆ ماڵەوەمان من بووم بە لەشفرۆشی مێردەکەم".
دەشڵێت"زۆر قسەم لەگەڵ باوکم و براکانم کرد، بەڵام ئەوان پشتی هاوسەرەکەمیان دەگرت، رەنگە ئەوان هەر منیان فرۆشتبێت پێی".
"هەستم بە سوکایەتی پێکردن دەکرد کاتێک دەچوومە بنکەی تۆمارکردنی سکاڵا، دوای چەندین جار رۆشتن دەیانوت بەڵگەکانت لاوازن."، شیرین وادەڵێت.
لەسەر کەیسەکە دادگا بڕیاری جیاکردنەوەی هاوسەرەکەی و شیرینی داوە، بەڵام بەبێ سزادانی هاوسەرەکەی، بۆیە پەنای بردووەتە بەر رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان کە رێکخراوەکە تایبەتە بە پشتیوانی یاسایی بۆ ژنان لە دۆسییەکانی کوشتن و توندوتیژی.
ئەوەشی خستووتەڕوو "هیچم ناوێت بەس جیام بکەنەوە لەو پیاوە، من بێ ئابڕو بووم بەدەستیەوە ئەو وازناهێنێت لە هێنانەوەی هاوڕێکانی بۆ ماڵەوە و دەستدرێژی کردنە سەرم، بێز لە خۆم دەکەمەوە، هێشتاش براکانم و باوکم نایەن بۆ شایەتی دان و پشتیوانیم".
ر. ر