کوردستانی

گەنجێک لەلایەن مامیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لەلایەن مامیەوە کوژرا
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان لەسەر کێشەی مەڕوماڵات لە گوندی قازان بڵاخی سەر بە پارێزگای کەرکوک لەلایەن مامیەوە کوژرا، تائێستاش مامی ئەو گەنجە دەستگیر نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021 گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان لەسەر کێشەی مەڕوماڵات لە گوندی قازان بڵاخی سەر بە پارێزگای کەرکوک لەلایەن مامیەوە کوژرا.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دواتر کەسوکاری کوژراوەکە هێرشیانکردووەتە سەر ماڵی بکوژەکە و ماڵەکەیان سوتاندوون، هەروەها پۆلیس دەستی کردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە و تائێستا تاوانبارەکە دەستگیر نەکراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan