کوردستانی

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێ دەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە رۆژی دووشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن و دەرکردنی بڕیاری نوێ.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رۆژی دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021  لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی پێدانی ڤاکسینە لە قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن تاوتوێ دەکرێت، بەڵام داخستنی دەرگای قوتابخانەکان چارەسەری دۆخەکە ناکات، بەڵکو پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەر و کارگوزارانی قوتابخانە و خوێندنگەکان خۆیان بکوتن و ڤاکسین وەر بگرن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan