کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە دەستکاریی پرۆگرامی یەکێک لە وانەکانی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستکاریکردنی پڕۆگرامی وانەی پەروەردەی ئیسلامیی پۆلی نۆی بنەڕەتی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
د. هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستکاریکردنی پرۆگرامی وانەی پەروەردەی ئیسلامیی پۆلی نۆی بنەڕەتی خستە بواری جێبەجێکردنەوە".
لەبارەی دەستکاریکردنەکەوە ئاماژەی بەوەکرد "چەندین وانەی گرنگ سەبارەت بە پایە و رووکنەکانی ئیمان و عەقیدە و بڕوابوون بە رۆژی دوایی و قەزاو قەدەر و ئەحکامەکانی سوێن خواردن و باس و خواسی هاوەڵانی ئازیزی پێغەمبەری خودا (د.خ) و چەند بابەتێکی دیکە لەسەر حوکم و سیاسەت لە ئیسلامدا و پیادەکردنی عەدالەت، ئەمانە هەمووی لابراون".
س،ر

بیروڕا