کوردستانی

هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت سێ کۆمپانیا لە هەولێر قۆرخی بەنزینیان کردووە.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا هۆکارەکانی گرانبوونی بەنزین دەخاتەڕوو و دەڵێت "رۆژانە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت لە هەولێر بەرهەمدەهێنرێت کە بەشی پێداویستیی ناوخۆ بە زیادەشەوە دەکرێت، بەڵام سێ کۆمپانیا قۆرخیان کردووە و ئەو نەوتەی دەیپاڵێون نەوتی حکومەتە، بەڵام لەلایەکەوە رێگە نادەن بەرهەمە نەوتییەکان لە دەرەوە هاوردە بکرێت و لە لایەکی دیکەوە بەردەوام نرخی بەنزینەکەی خۆیان بەرزدەکەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆمپانیای کار لە رێگەی سێ چاوەوە رۆژانەی نزیکەی دوو ملیۆن و 700 هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت، کە بەشی پێداویستی ناوخۆیە بە زیادەوە و بە نرخی بازرگانی بە 880 دینار لە بۆرسە دەیفرۆشنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێم رۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رێگەی کۆمپانیای کارەوە دەپاڵێوێت و لیترێک بە 630 دینار دەداتە بەنزینخانەکانی سەن ئۆیل و کورد نەفت، بەڵام ئەو کۆمپانیایانە کەمترین بڕی بەنزین بە 660 دینار دابەش دەکەن و زۆرترین بری ئەو بەنزینە لە بۆرسە بە 880 دینار دەفرۆشن، واتە رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر لە حکومەت وەردەگرن و بەو شێوەیە دەیفرۆشنەوە".
https://www.facebook.com/330509840320751/videos/1326787811109301
س،ر
Qaiwan
Qaiwan