کوردستانی

پەرلەمانی کوردستا کۆدەبێتەوە و دەڵێن: کێشە کەڵەکەبووەکان تاوتوێ دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستا کۆدەبێتەوە و دەڵێن: کێشە کەڵەکەبووەکان تاوتوێ دەکەین
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نزیکەی دوو مانگ دەبێت پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ بوونی ئەو هەموو کێشەیەی کە هەیە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە، بەڵام بڕیارە ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان بۆ تاتوێکردنی کێشەکان کۆبێتەوە.

لوقمان حەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە پەرلەمانی کوردستان رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کۆبێتەوە و دەست بە بەرنامەی کۆبوونەوەکان بکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری ئەوەشی کە ماوەیەکە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبووەتەوە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە، بەڵام لەئێستادا کۆمەڵێک کێشە و گرفت هەیە کە پەیوەندیی بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانەوە هەیە، بۆیە پێویستە پەرلەمان کۆبێتەوە".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتی "هەموو ئەو کێشانەی کە پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانەوە هەیە ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی بۆ هەموو ئەو پرسانە یاداشتمان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، هەروەها بە گرنگی دەزانین پەرلەمانی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی خۆی بکاتەوە لەسەر پرسی سوتەمەنی و کێشەکانی مامۆستایانی وانەبێژ و خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ و چەندین کێشەی دیکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب