کوردستانی

رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک گوندی مۆرتکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر 4:30 خولەک لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک گوندی مۆرتکە لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا".

ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا لایەنی خەتابار ماتۆڕسکیلەکە دانرا، چونکە لەناکاو ویستبووی پێچبکاتەوە". 





س،ر
Qaiwan
Qaiwan