کوردستانی

عەلی حەمە ساڵح بۆ شاسوار عەبدولواحید: مۆڵەتی هێنانی بەنزین پێدراوە و داواکاریی پێشکەش بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمە ساڵح بۆ شاسوار عەبدولواحید: مۆڵەتی هێنانی بەنزین پێدراوە و داواکاریی پێشکەش بکە
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای کرد وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەت دەدات بە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەنزین بهێنێتە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی هەرزانکردنی نرخی بەنزین. 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: مۆڵەتم بدەنێ بەنزین بھێنم لیترێک دەدەمە 475 دینار، منیش وەک سەرۆکی لیژنەی وەزەو سامانە سروشتییەکان پشتیوانی دەکەم، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەم کردووە مۆڵەتی پێبدەن، سبەی داواکاری پێشەکەش بکات ئێمەش پشتیوان دەبین بە ھەموو شێوەیەک".

ئاماژەی بەوەشکرد "من ئەزموونی هەشت ساڵم لە لیژنەی سامانە سروشتیەکان ھەیە، کاری وا زۆر ئەسەتەمە، ئەمڕۆ، تەنێک بەنزین لە بازاڕی جیھان 800 دۆلار بوە، واتە: جگە لە گومرگ گواستەوە قازانجی بازرگان،  لیترێک نزیکەی 900 دینار، تێکەڵی پترۆ کیمیاوی دەکەن بۆ ھەرزان بوونی".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێگەی دروست پاڵاوتنە لە نێوخۆو رێگرییە لە ھەر قۆرخکاریەک بە بەرھەمی ناوخۆ بکرێت، وەک ئەوەی ئێستا لە ھەولێر نزیکەی دوو ملیۆن لیتری ڕۆژانە بۆ سێ کۆمپانیا قۆرخکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب