کوردستانی

دیلان غەفور: ھەمیشە خۆم بە یەکێتی زانیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیلان غەفور: ھەمیشە خۆم بە یەکێتی زانیوە
مەودا میدیا-

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روونکردنەوە دەدات لەبارەی پەیوەندییەکانی خۆی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەڵێت "ھەمیشە خۆم بە یەکێتی زانیوە".


لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "لەبارەی لێدوان و دەنگۆی ھەندێک کەس و لایەن کە باس لە پەیوەندیی بەندە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەو دەنگانە دەکەن کە لە ھەڵبژاردن بە دەستم ھێناوە، دەمەوێت ئەو ڕاستییە بۆ ڕایگشتی ڕوون بکەمەوە، ڕاستە من بە سەربەخۆ بەشداربووم لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن، بەڵام ھەمیشە خۆم بە یەکێتی زانیوەو یەکێتی ھەر لە ھەڤاڵی ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی تا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و میدیای حزبەکەم پشتیوانم بوون لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و ئەو دەنگانەی بەندە بەدەستی ھێناوە بێگومان دەنگی یەکێتییەکان و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتییە".

‎ئاماژەی بەوەشکرد "دەمەوێت جارێکی دیکە تەئکید بکەمەوە، خەبات و تێکۆشانی خانەوادەکەم لەناو یەکێتیدا دیارو بەرچاوەو بەندەش ئەندامێکی دڵسۆزی ئەو حزبەم، لە پەرلەمانی عیراق دەنگم لەپاڵ دەنگی فراکسیۆنی یەکێتی دا دەبێت و دوای پێکھێنانی حکومەتی عیراق کاتێک یاسا رێگەی پێدام، بە فەرمیی دەبمەوە بە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب