کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە باخێکدا ئاژەڵی جۆری گیسک و بوتڵی غاز و پەلەوەر و کۆمەڵێک کەلوپەلی دیکەی دزیبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە "لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بە وتەی خۆی (لە باخەکەی لە گوندی (بنەوشان) ئاژەڵی جۆری گیسک و بوتڵی غاز و پەلەوەر و کۆمەڵێک کەلوپەلی تری لێ دزراوە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە هێزەکانمان لە پۆلیسی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە‌‌ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا دانی نا بەتاوانەکەیدا و بەوتەی خۆی لە باخی سکاڵاکار هەستاوە بەدزینی ئاژەڵ و بوتڵی غاز و پەلەوەر و چەند کەلوپەلێکی دیکە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر پشکنین بۆ ماڵی تۆمەتبار ئەنجام دراو لەناو ماڵەکەیدا دەستگیرا بەسەر ( 2 ئاژەڵ لە جۆری گیسک و دوو بوتڵی غاز ) و ژمارەیەک کەلوپەلی دیکە، بەپێی مادەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی تۆمەتبار راگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "هاوکات نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە داوا لە دانیشتوانی شاری قەڵادزێ و قەزای پشدەر بە گشتی دەکات هاوکاربن بە دانانی کامێرای چاودێری لە باخ و شەقام و شوێنە گشتیەکان و ماڵ و سەرجەم ئەو شوێنانەی مەبەستن بۆ ئەوەی لەکاتی هەر رووداوێکی نەخوازراو و یاخود تاوانکاری سود لە تۆماری کامێراکان وەربگرن بۆ لێکۆڵینەوە و گەیشتن بە دەرئەنجامێکی دروست".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب