کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای پێنجوێن و ئیدارەی راپەڕین دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکرێت، قایمقامی قەزای پێنجوێنیش رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی نەوت کراوە.

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021 نزیکەی یەک ملیۆن لیتر نەوتی سپی نێردراوە بۆ پێنجوێن و دەست بە دابەشکردنی کرا بەسەر هاوڵاتییاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەک بەرمیل نەوت بەشی هاوڵاتییان ناکات، چونکە تەنانەت ئەگەر هاوڵاتییانیش دەستبە بەکارهێنانی نەوتەوە ئەوا هەر ماڵێک سێ بەرمیل نەوتی دەوێت".

قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لەناو پێنجوێن دەستیپێکردووە، تا رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە سەرجەم هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن و ناحیەکەی نەوت وەردەگرن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب