نەرمین عوسمان

نەرمین عوسمان

بەغدای تەقینەوە و خوێنسارديی دوای هەڵبژاردن

هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەكةى رؤى 10ى ئؤكتؤبةرى ئةمسالَ دەستكارییەكی روونی نەخشەی سیاسی دوای پرۆسەی ئازادیی عیراقی كرد، بەشێوەیەك بارودۆخی نێوان لایەنە سیاسییەكان خەریكە دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە سێكتەرەكانی دیكەی ژیانكردن بیرچووەتەوە، لەبری ئەوە هەر لایەنە و سەرقاڵی گفتوگۆی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنن، تەنانەت خودی مستەفا كازمیش خۆی بێدەنگي ليَكردووە، چونكە خواستی ئەوەی هەیە بیكەنەوە سەرۆك وەزیرانی دووەم جاری حكومەتی عیراق.

لە عیراق تائێستا لایەن و هاوپەیمانێتییەكان دابەشبوونە بەسەر دوو ئاراستەدا:

یەكەم: رەوتی سەدر 73 كورسی هەیە، خۆی بە براوەی راستەقینەی هەڵبژاردن دەزانێت و بەڕاشكاوی دەڵێت تەنها ئەو مافی ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق دیاری بكات. ئەوەی تائێستا باسی لێوە دەكرێت محەمەد حەلبووسی زیاتر لە سەدرەوە نزیكە، ئەمە شتێكی چاوەڕوانكراوە، هیچ كوتلەیەكی گەورەش بێ حەلبووسی یان خەمیس خەنجەر نایەوێ حكومەت پێكبهێنی.

دووەم: نوری مالیكی لە هەوڵدایە كوتلەیەكی گەورە دروستبكات وەكو ئەوەی بەرانبەر ئەیاد عەلاوی كردى و بەڕەكەی لەژێر پێی دەركرد و بووە سەرۆك وەزیرانی عیراق.

لە راگەیاندنەكانەوە بەتایبەت عیراقییەكان گوێمان لێ دەبێت كە مالیكی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ هادی عامری و حەیدەر عەبادی و عەمار حەكیم بۆ ئەوەی پاڵپشتیبن ببێتەوە سەرۆك وەزیران بۆ جاری سێیەم.

لە هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە دوو براوەی گەورە هەیە وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكەوە 50 كورسییان دەبێت، ئەگەر پێكەوە بدەنە پاڵ هەر یەك لەو دوو لایە دەتوانن هاوكێشەی سیاسی لەسەر ئاستی عیراق بگۆڕن، بەڵام تاكو ئێستا هیچ بەرچاوڕوونییەك نییە كە ئایا یەكێتی و پارتی پێكەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی عیراق دەكەن یان وەكو جاری پێشوو دەچنە بەغدا.

دوو لایەنە عیراقییەكە كە راستەوخۆ دەكاتە ململانێی توندی نێوان شیعەكان ئەگەر بەشێوەیەكی واقیعی و عەقڵانی كۆنترۆڵ نەكرێ، تەقینەوەی گەورەی بەدوادا دێت، سەدر وەستای جوڵانی شەقامە و زۆرزانانە خەڵك دەوروژێنێ‌، مالیكی هێشتا كاریگەریی هەیە و كورسییەكانیشی كەم نین، بەڵام پێدەچێ هەلی كەمی لەبەردەست بێت بۆ سێ بارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كاتی خۆشی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی وتی "تاقیكراوە تاقی ناكرێتەوە".

لەگەڵ ئەوەی ململانێیەكان توند و گەرمن كەچی ئەو دوو هێزە شیعییە زۆر خوێنساردانە دەجوڵێنەوە و كار ناكەن بۆ جڵەوكردنی بارودۆخەكە، هێشتا گفتوگۆی راستەوخۆیشیان نەكردووە كە راشكاوانە لە خواستی یەكتر تێبگەن، تەنها لە رێگەی دەستی دوو و راگەیاندنەكانەوە پەیامەكانیان بۆ یەكتر دەنێرن و ئەوەش دوورە لە ئەتەكێتی سیاسیی سەردەمیانە.

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan