کوردستانی
دادگا بڕیاری راگرتنی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ دادوەری دادگای کەتنی کەلار فەرمانی راگرتنی بۆ محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەرکرد لە دۆسیەیەک دا کە تایبەتە بە سکاڵای سەرۆکی پێشوی شارەوانی باوەنور.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021 دادگای کەتنی کەلار فەرمانی راگرتنی بۆ محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرد دۆسیەکە بەمادەی 2ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەلایەن ئەرسەلان ئەحمەد, سەرۆکی پێشووی شارەوانی باوەنور و سەرۆکی ئێستای شارەوانی رزگاری جوڵێنرابوو.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دۆسیەکەش لە دادگای لێکۆڵینەوەوە رۆشتووەتە دادگای کەتن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدرێت، ئەمڕۆش دادوەر تا 14ی تشرینی دووەمی 2021 فەرمانی راگرتنی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوە.

ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی پێشووی شارەوانی باوەنور دوو ساڵ پێش ئێستا سکاڵای یاسای لەسەر محەمەد شێخ وەھاب تۆمارکرد بە تۆمەتی ناوزڕاندن.
س،ر
س،ر
بیروڕا