کوردستانی
نوێترین زانیاریی لەسەر رەوشی تەندروستیی مەلا بەختیار ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوێنەری یەکێتی لە هۆڵەندا رایگەیاند، تەندروستیی مەلا بەختیار رۆژ بە رۆژ بەرەو باشتر دەچێت و تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 11 لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا دەبێت، لە رۆژانی رابردووش پرۆسەی پاککردنەوەی خوێنی بۆ کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی2021 بەختیار بەکر، نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵەندا، بە کەناڵی رووداوی راگەیاند "مەلا بەختیار ئێستا رەوشی تەندروستیی جێگیرە، دەتوانم بڵێم لە چارەسەرە، باشترە لە رۆژانی رابردوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانە هەرە پێشکەوتووەکانی ئەڵمانیا چارەسەر وەردەگرێت، هیوادارین لە دوو هەفتەی ئاییندە ئەو چارەسەرانەی کە وەریدەگرێت بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕوات بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و درێژە بە کار و خەباتی خۆی بدات".
هاوکات سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو ژەهرخواردکردنە لەسەر تەندروستیی مەلا بەختیار، بەختیار بەکر رایگەیاند "ئەوەی من بینیومە ئەمڕۆ لە دوێنێ باشتر بوو، دوێنێ لە پێرێ باشتر بوو، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی چارەسەرەکە بە ئاراستەیەکی ئەرێنی دەڕوات و بەرەو باشی و جێگیربوون دەڕوات، ئێستا وردە وردە ئارەزووی خواردن و جووڵەی زیاتر بووە، هیوادارین لە رۆژانی داهاتوو لە کاتی خۆیدا بتوانێت وەکو جاران بگەڕێتەوە کۆڕی خەبات".
ئەوەشی خستووتەڕوو "بابەتی ژەهرخواردنەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانە هەرە پێشکەوتووەکانی وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیا لە شاری بەرلین یەکلاکراوەتەوە، بۆیە پێم باشە ئەو بابەتە رووبەڕووی یاسا و مافی مرۆڤ بکرێتەوە، رووبەڕووی نێوخۆی یەکێتی و دەرەوەی یەکێتیش بکرێتەوە، بەڵام هەر ئەوەندە دەڵێین کاک بەختیار خۆشبەختە بەڕاستی بەختیارە کە لەکاتی خۆیدا ئاگادارکراوەتەوە کە بچێت پشکنین بکات و چارەسەر وەربگرێت، چونکە بابەتی ژەهرخواردنەکە هیچ گومانی لەسەر نییە. ئەسڵەن گومان لەو بەڕێزانە دەکەم کە گومان دەخەنە سەر ئەو بابەتە".
لەبارەی چارەسەرەکانەوە باسی لەوەکردووە "خۆی ئەوەی راگەیاندووە کە لە ماوەی رابردوودا هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە، ئەوەی کە ئێستا گرنگە چارەسەر وەردەگرێت پاککردنەوەی خوێنە، لە رۆژانی رابردوو کە پرۆسەیەکی درێژخایەنە و چەند رۆژێکی خایاندووە، ئەم پرۆسەیەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراوە".
سەبارەت بە کاتی مانەوەشی لە نەخۆشخانە، نوێنەرەکەی یەکێتی ئاشکرایکرد "بەپێی لێدوانی یەکێک لە پسپۆڕە هەرە باڵاکان کە سەردانی مەلا بەختیاری کرد، وا بڕیارە تاوەکو نێوەڕاستی مانگی 11 لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا دەبێت. هیوادارین دوای ئەو ماوەیە دکتۆر رێگەی پێبدات و بگەڕێتەوە کوردستان".
ر. ر

بیروڕا