کوردستانی
حکومەتی هەرێـمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەلماندویەتی تاکە هێزی متمانە پێکراوەو و ئەو ھێزەیە کە لە ھەر جێگەیەکدا بێت رێکخراوی تیرۆرستی داعش ناتوانێت تێیدا بمێنێتەوە.
حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەلماندویەتی تاکە هێزی متمانە پێکراوەو و ئەو ھێزەیە کە لە ھەر جێگەیەکدا بێت رێکخراوی تیرۆرستی داعش ناتوانێت تێیدا بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لە گرنگی و پێویستی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراقی و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
ئاماژەی بەوەشکردووە "شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش لە ناوچەى زوڕگەزراو لە سنوری میحوەری کەرکووک، هێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە داخەوە دوو پێشمەرگەی قارەمان بە ناوەکانی خالید حەمید هەیاس و ئاکۆ کەریم قادر شەهید بوون، و لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەردوو شەهید دەکەین و لە خوای مەزن داواکارین سەبووریان بدات".
باسی لەوەشکردووە "هێرشە بەردەوامەکانی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانەش دەرخەری ئەو راستییەن کە هێشتا ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە ھەڕەشەیە لەسەر تەواوی عیراق و پێویستە هەموولایەکمان کار بکەین بۆ ریشەکێش کردن و کۆتاییهێنان بەو هەڕەشەیە".
ر. ر
بیروڕا



