کوردستانی
سەرۆکی هەرێم: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکە دەکەن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى را‌سپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌ومان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکە دەکەن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى را‌سپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌ومان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان.
بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێردا ئەنجامداوە و به‌دواداچوونى بۆ زيانه‌كانى لافاو له هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى سنورى پارێزگاكه كردووە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاندووە، سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه به‌دواداچوونى مه‌يدانى بۆ شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى لافاو ده‌كات و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى را‌سپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌ومان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان، دەشڵێت "هيچ زيانێكى گيانى له لافاوه‌كان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
ئەوە لە کاتێکدایە سەر لە ئێوارەی دوێنێ شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین و تەرزە هەندێک ناوچەی هەرێمی گرتەوە، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی لافاوێکی گەورە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان و بەوهۆیەوە پارێزگای هەولێر ئەمڕۆی کردە پشووی فەرمی.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



