کوردستانی
وادەی شەپۆلێکی دیکەی باران بارین و هەورەبروسکە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش باران بارین بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئەمشەو بە گشتىی ئاسمانى هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە هەندێک ناوچەش بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان نمەباران دەبارێت، لەو ماوەیەدا پلەی گەرمی بەراورد بە رۆژانی رابردوە ئاسایی دەبێتەوە.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک رایگەیاند "پێشبینی دەکەین کاتەکانی ئەمشەو بەتایبەت دوای نیوەی شەو تا نیوەرۆی سبەینێ دووشەممە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی پچڕ پچڕ و ھەورە بروسکە بەشێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەتایبەت بۆ ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەردوو پارێزگا کاریگەری زیاتر دەبێت".

ئەو کەشناسە ئەوەشی خستووتەڕوو " ھەندێک کات بارانەکە بەخوڕ دەبێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت و رێژەی باران بارین لەنێوان پێنج تا 15ملیمەتر پێشبینی دەکرێت".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا