کوردستانی

"لە چەند شوێنێک هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لە چەند شوێنێک هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە"
مەودا میدیا-

جموجۆڵی داعش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک و سەڵاحەدین بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، لەو چوار چێوەیەشدا شەوی رابردوو لە  هرشێکیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ و دوو پێشمەرگە شەهیدبوون، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دوڵێت "جوڵەی داعش ئاسایی نییە".

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا لیوا محەمەد هەژار، جێگری فەرماندەی میحوەری قەرەتەپە/حەمرینی پێشمەرگە راگەیاند "ماوەی چەند شەوێکە هێزەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی داعش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، جوڵەی داعش ئاسایی نییە، لە جاران زیاتر پەلامار دەدەن، بۆیە وەزارەتی بەرگری عیراق تەواوی هێزەکانی لەچەند پارێزگایەک خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، ئێستا مەترسی شوێن گرتن لەلایەن داعش لە ئارادایە".

سەبارەت بە هۆکاری خستنەحاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری قەرەتەپە/حەمرین، لیوا محەمەد وتی "جموجوڵی مەفرەزەکانی داعش لە ئارادایە لە قۆڵی زینانە و جەبارە، هێزەکانیان گەورەنین، بەڵام لە ئامادەباشیداین تا پەلاماری رەبایەکانمان نەدەن".

ئەوەشی روونکردووەتەوە "داعش فەرماندە و هێزەکانیان ئاڵوگۆڕپێدەکات، مەفرەزەکانیان بە ناوچەکاندا دەسوڕێنەوە، خەڵکیان هەیە چەکدار نییە و سەرقاڵی شوانی و ئاژەڵداریە، بەڵام کاتێک پێویستیان پێیەتی، دەیخەنە ئەرکەوە و وەکو چەکدار بەکاری دەهێنن، ئەو هێزانەی داعش بۆ پەلاماردان بەکاریاندەهێنن، مەفرەزە بچوکەکانی ناوچەکانن و کۆیان دەکەنەوە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan