کوردستانی
شاسوار عەبدولواحید: سبەینێ بەنزینی 500 دیناری دابەشدەکەینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، سبەینێ بەنزینی 500 دیناری دابەشدەکەینەوە، بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی بزانن پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن بە یەک ریتم ئیش دەکەین و ئامانجمان فریودان و بانگەشە نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی "دوو پەیامان هەیە لەم بەنزین دابەشکردنە، وە دەزانین ئێمە دەسەڵات نین و سەروەت و وەزارەت و حکومەتی کوردیمان بە دەستەوە نییە، بەڵام بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی ئازیز بزانن پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن بە یەک ریتم ئیش دەکەین و ئامانجمان فریودان و بانگەشە نییە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمە دووەم جارە ئێمە دابەشی دەکەین، گەر پارتی و یەکێتی راستەکەن ئەوانیش بەو هەموو سەروەتەوە با دوو دەبەی 20 لیتری بەنزنینی 50 دیناری دابەش بکەن, با دوو هەفتە بەنزینی 500 دیناری دابەشبکەن".
راشیگەیاند "نەوەی نوی پێی وایە سیاسەت بریتییە لە راستگۆیی و خزمەتی خەڵک، نەک پارەی میلەت خواردن و قسەی زل و جنێودانی بێ کردار".
ر. ر

بیروڕا