کوردستانی
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبهینێ دووشەممە مووچهی وهزارهتی ناوخۆ، فهرماندهی زێرهڤانی، بهرگری فریاكهوتن، بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی رهگهزنامه و پۆلیسی نهوت و غاز دابهش دهكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دەبوو ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە مووچەیان پێبدرایە و ئەگەر پارەی پێویستیش لەبەردەست بوو ئەوا مووچەی زێرەڤانی، بەرگری فریاكەوتن و لیواكانی نەوت و گاز دابەشبكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ لە هەولێر پشوو بوو، دابەشکردنی مووچەی ئەوشوێنانە دواكەوت، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دووشەممە مووچەی ئەو شوێنانە دابەشدەکرێت".
سەرچاوەکە جەختیشیکردەوە، کە هیچ كێشەیەكی نەبوونی پارە لەبانكەكاندا نییە، بەڵكو تەنها بەهۆی پشووەكەی هەولێرەوە دابەشكردنی مووچە خراوەتە سبەینێ.
دابەشكردنی مووچە لە 25ی مانگەوە دەستی پێكردووە و تا ئێستا تەنها دوو وەزارەت مووچەیان وەرگرتووە لەگەڵ هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە.
ر. ر

بیروڕا