کوردستانی

بۆ رێگری لە گرانبوونی نان کێشەی نانەواخانەکانی سلێمانی چارەسەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ رێگری لە گرانبوونی نان کێشەی نانەواخانەکانی سلێمانی چارەسەرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لە قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، قایمقامییەتی سلێمانی بۆ رێگری لە گرانبوونی نان کێشەی نانەواخانەکان چارەسەر دەکات و بڕیاریدا بتڵێک غاز بە شەش ھەزار دینار بەسەر ھەموو نانەواخانەکان دابەش بکرێت.

 خاوەنی ژمارەیەک لە نانەواخانە و سەمونخانەکان لەبەردەم قایمقامییەتی سلێمانی گردبوونەوە و بەھۆی بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییەکانیان داوایان کرد رێگەیان پێبدرێت شەش نان بدەن بە هەزار دینار، لەو بارەیەوە سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لە قایمقامییەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند "بەھیچ شێوەیەک قایمقامییەت رێگە نادات نان لەسەر ھاوڵاتییان گران بکرێت و پێویستە نانەواخانەکان ھەشت نان بە هەزار دینار بە ھاوڵاتییان بفرۆشن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە "بڕیارە لە رۆژی دوو شەممەوە بتڵێک غاز بە شەش ھەزار دینار بەسەر ھەموو نانەواخانەکان دابەش بکرێت و نرخی کارەباش 20% لەسەر نانەواخانەکان کەمکراوەتەوە". 

هاوکات بۆ چارەسەری کێشەی ئاردیش وتی "ئاردی روسی و ئاردی ناوخۆ لە بازاڕدا ھەیە و نرخەکەی لە ئاردی تورکی ھەرزانترە و تاقیشکراونەتەوە و کوالێتیان زۆر باشە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan