کوردستانی
راپەرین؛ ئۆتۆمبێلیک کەوتە بەنداوی سەروچاوەوە و شۆفێرەکەی خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلیک کەوتە بەنداوی سەروچاوەوە لە قەزای رانیە و رووداوەکەش خنکانی شۆفێرەکەی لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلیک کەوتە بەنداوی سەروچاوەوە لە قەزای رانیە و رووداوەکەش خنکانی شۆفێرەکەی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە یەکی تشرینی دووەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەنداوی سەروچاوە لە قەزای رانیە ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە بەنداوەکەوە و خنکانی شۆفێرەکەی لێدەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دانیشتوی سەروچاوەیە بەناوی ( ئـ، ح ،ئـ ) و پيشەی كاسبە .
لە ئێستادا رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین رووداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە دەگێڕنەوە.
https://www.facebook.com/100052842163509/videos/pcb.393022189135850/4352960038154255
ر. ر
بیروڕا



