کوردستانی
لە ناوشاری سلێمانی دابەشکردنی نەوتی سپیی دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دابەش كردنی نەوتی سپیی ماڵان لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانیش رایگەیاند، سەرەتا ئەو شوێنانە وەریدەگرن کە ساڵی رابردوو نەوتیان پێنەدراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆ دووشەممەوە لە مەڵبەندی پێنجی سلێمانییەوە دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات پاشان مەڵبەندەكانی شەش تاوەكو مەڵبەندی 10، ئەو مەڵبەندانە ساڵی رابردوو بەشە نەوتیان بەرنەكەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای تەواوبوونی بەشە نەوتی ساڵی رابردوو، دەست بە دابەشكردنی بەشە نەوتی ئەمساڵ دەكەن كە سەرجەم ئەو شار و شارۆچكە و گوندانە دەگرێتەوە كە لە دوای ناوچە سارد و شاخاوییەكان ریزبەندییان بۆ كراوە.
بەپێی رێكەوتنی هەرێم و بەغدا، رۆژانە بڕی 20 بۆ 30 هەزار لیتر نەوتی سپیی بۆ سلێمانی دەنێردرێت و بڕیاریشە تاوەكو دابەش كردنی نەوتی ساڵی رابردوو و ئەمساڵ كۆتایی دێت، بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی نەوت.
ر. ر

بیروڕا