کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا.
ئەمڕۆ دووشەممە یەکی تشرینی دووەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 24 پلە، سلێمانی 26 پلە, دهۆک 25 پلە، هەڵەبجە 26 و کەرکوک 29 پلە.
ر. ر
بیروڕا



