کوردستانی
شاسوار عەبدولواحید: زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بە 500 دینار دابەشدەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، هەروەکو جاری پێشوو بە ئامانجی"تەحەداکردنی" حکومەت کە باس لە گرانی بەنزین لە دەرەوە دەکەن، بڕیاریانداوە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین بە 500 دینار دابەش بکەن و ماوەی زیاتر لە مانگێکیش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە یەکی تشرینی دووەمی 2021 شاسوار عەبدولواحید, سەرۆکی جوڵانەوەی نەوی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بەنزین بە 500 دینار دەکەینەوە، باوەڕمانوایە کێشەی کەمی بەنزین بە ئێمە و بە بەنزینخانەیەک چارەسەر ناکرێت، بەڵام ئەم کارە دەکەین تا خەڵک بزانێت ئێمە تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەنزیمان دابەش نەکردوە لە رابردودا".
باسی لەوەشکرد "بەهۆی وەرگرتنی باج لە سنورەکان بەهای بەنزین گران بووە و ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مەبەستی بێت لەرێگەی بەگەڕخستنی پاڵاوگەکانی ناوخۆوە، دەتوانێت بەنزین بە 500 دینار دابەش بکات".
ئەوەشی خستەڕوو، جوڵانەوەکەیان بۆ کاری هاوبەش لە بەغدا پڕۆژەیەکی ئاڕاستەی هەموو لایەنەکان کردووە کە "سەرجەم خاڵەکانی لەبەرژەوەندی خەڵکدایە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێک وەڵامی پڕۆژەکەی ئێمەی نەداوەتەوە، بۆیە جەخت دەکەینەوە وەڵامدانەوەی ئەو پڕۆژەیە پێشمەرجی ئێمەیە بۆ کاری بەیەکەوەیی لەداهاتوودا".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی "زۆرێک لە لایەنەکان پێشنیازی کۆبوونەوەیان کردووە لەگەڵماندا، و تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی ژێربەژێرمان نییە لەگەڵ پارتی و یەکێتی".
ر. ر
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی "زۆرێک لە لایەنەکان پێشنیازی کۆبوونەوەیان کردووە لەگەڵماندا، و تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی ژێربەژێرمان نییە لەگەڵ پارتی و یەکێتی".
ر. ر
بیروڕا