کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: بەرانبەر لێشاوێک ناهەقی بە تەنیا جێمان دەهێڵن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: بەرانبەر لێشاوێک ناهەقی بە تەنیا جێمان دەهێڵن
مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ژنان تا ئەوکاتە پشتیوانى دەکرێن کە دەبرێنە شوێنێک دواتر جێدەهێڵرێن و پشتیوانى ناکرێن، ئەوەشى بە کێشەیەکى گەورەى بەردەم ژنان ناوبرد.  

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی پشیکەشکردنی وتەیەکدا لە فێستیڤاڵی میدیای دەنگەکانمان لە هەولێر باسى لەوەکرد "کەس دژى ژنان ناوەستێتەوە کاتێک باسى مافەکانیان و هاتنەپێشەوەیان دەکرێت، دەستیان دەگرن تا دەیانبەنە شوێنەکە، دواتر جێیان دەھێڵن ئەوانەی کە بڕوایان بە مافەکانی ژنان هەیە، لە بەرانبەر لێشاوێک لە ناهەقی، بە تەنیا جێمان دەهێڵن".  
  
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە ژنان ئەوکاتەش بەجێنەهێڵرێن و بەتەواوى پشتیوانى بکرێن، ئەگەریش رەخنەیان لێ هەبوو پێی بڵێن بۆ ئەوەى بتوانێت بەسەرکەوتویی ئیشەکانى بکات.  
  
ئەوەشی خستەڕوو، بەشى زۆرى ئەو ژنانەى گۆرانى دەلێن یان شانۆکارن و شوێنێک دەبەن بەڕێوە رۆژانە دەیان هەزار جنێویان پێدەدرێت بەتایبەتى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تەنانەت پیاوانیش کاتێک شەڕ دەکەن جنێو بە ژنەکان دەدەن.  
https://www.facebook.com/mewdamedia/videos/614906629631981/
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan