کوردستانی
سۆران غەفور: لە ئێستا بەدواوە بتڵی غاز بە شەش هەزار بۆ نانەواخانەکان دابیندەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، کێشەی نانەواخانەکان چارەسەرکراوە بەدابینکردنی بڕی غازی پێویست بەنرخێکی کەم و گونجاو بۆیان.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، کێشەی نانەواخانەکان چارەسەرکراوە بەدابینکردنی بڕی غازی پێویست بەنرخێکی کەم و گونجاو بۆیان.
ئەمڕۆ دووشەممە یەکی تشرینی دووەمی 2021 سۆران غەفور, بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی خاوەنی نانەواخانەکان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی گردبوونەوە، دەستبەجێ داواکانیان بەهەند وەرگیرا، بڕیاردراوە غاز بۆ نانەواخانەکان دابین بکرێت، بە شێوەیەک بۆ ئەو نانەواخانانەی یەک شەفت کاردەکەن سێ بتڵ غازیان بۆ دابین بکرێت، ئەوانەی دوو شەفت کاردەکەن شەش بتڵ غاز، هەروەها چوار نانەواخانەش لە سلێمانی هەن کە بێدارانن و ئەوان نۆ بتڵ غازیان بۆ دابین دەکرێت بەنرخێکی کەم و گونجاو".
باسی لەوەشکرد "بۆ ئەو نانەواخانە و سەمونخانانە هەر بتڵێک غاز بە شەش هەزار دینار بەسەریاندا دابەشدەکرێت، داوشیان لێدەکەین سەردانی دانەوێڵەی شاری سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو دەفتەرەی(پسوڵە) کە بەپێی ئەوە رۆژانە غازیان پێدەدرێت".
سەبارەت بە بەرزی نرخی ئارد لە بازاڕدا بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "پێشتر تەنها ئاردی تورکی هاوردەی سلێمانی دەکرا، بەڵام ئێستا دوو کۆمپانیای خۆماڵی ئارد بەرهەمدەهێنن، کە ئەوانیش کۆمپانیای قەیوان و داس-ن، نرخەکەشی 36 هەزار دینارە".
ر. ر
بیروڕا



