کوردستانی
سلێمانی؛ بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە سێ چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی لە كچێك كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە سێ چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی لە كچێك كردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی سكاڵا لەبنكەی پۆلیسی كوردسات تۆماركرا لەسەر تۆمەتبارێك كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی لە كچێك كردبوو، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار (ص ، م ، ر ) بەپێی مادەكانی 395 و 432 دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو ڤیدیۆ و وێنە نەشیاوانەدا كە لای تۆمەتبار بووەو وەك هەڕەشە بەكاریهێناوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە دوو چالاكی دیکەدا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ز ، م، ح) لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی".
باسی لەوەشكردووە "تۆمەتبارەكەی دیکە بەناوی (ح ، ج ، م) لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراوە كە بەفێڵ ئۆتۆمبێلەكەی لێ بردووە و فرۆشتویەتی، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا".
ر. ر
بیروڕا



