کوردستانی
تورکیا هێزی زیاتر رەوانەی سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سوپای تورکیا هێزی زیاتری رەوانەی سنوری کۆبانێ و سەرێکانی کرد، و دەشڵێت "ئەم هەنگاوە ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن".

روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بابەتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاشکرایکردووە "کە سوپای تورکیا کاروانێکی نوێی سەربازی، کە لە بارهەڵگری پر لە چەک و تەقەمەنی پێکهاتووە، لەسەر سنور لە بەرانبەر کۆبانێ کۆکردووەتەوە، هەروەها کاروانێکی دیکەی سەربازی ناردووەتە سەرێکانی".
بەدرێژای ماوەی رابردوو تورکیا بەبەردەوامی هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکات، لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە).
هەفتەی رابردووە بەزۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی تورکیا یاداشتنامەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار، بۆ ناردنی سوپای تورکیا بۆ عیراق و سووریا و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەودیو سنور لە کاتی پێویستدا لەو دوو وڵاتە بۆ ماوەی دوو ساڵ، پەسەند کرا.

ر. ر
بیروڕا