کوردستانی

شاسوار عەبدولواحید سزای nrt2 دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاسوار عەبدولواحید سزای nrt2 دەدات
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ 

شاسوار عەبدولواحید سزای nrt2 دەدات و بەرنامەیەکی ئەو کەناڵە دادەخات بەهۆی بانگهێشتکردنی رۆژنامەنووسێکەوە، باس لەوەش دەکرێت شاسوار عەبدولواحید دوای ئەوەی زانیویەتێ بەرنامەیەک تۆمار کراوە و ئاگادار نییە پاشان نەهێشتووە بەرنامەکە بڵاوببێتەوە.

کارمەندێکی کەناڵی nrt2 کە نەی ویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لە ترسی ئەوەی لەو کەناڵە دەربکرێت بە مەودا میدیای وت "شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سزای کارمەندێکی ئەو کەناڵەی داوە و بەرنامەکەشی داخستووە".

ئەو کارمەندەی nrt2 وتیشی "بەرنامەی تاڵ و شیرین لە پێشکەشکردنی ژاڵە رەسوڵە بەبێ ئاگاداری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەحمەد میرە، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری لڤین بانگهێشت دەکات و بەرنامەیەک تۆمار دەکەن، بەڵام دوای ئاگاداربوونی شاسوار عەبدولواحید بەرنامەکە دادەخات و ناشهێڵێت ئەو بەرنامەیە بڵاوببێتەوە سزای پیشکەشکارەکەش دەدات".

مەودا میدیا ئەوەی زانیوە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رازی نییە ئەحمەد میرە لە میدیاکانییەوە دەربکەوێت، چونکە چەندجارێک داوای لێکردووە کاری سیاسی لەگەڵ بکات، بەڵام ئەحمەد میرە رازی نەبووە کاری سیاسی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بکات و بەتوندیش وەڵامی داوەتەوە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan