کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ چەند بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند، بڕیاردراوە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان دەسەڵاتی دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراویان بۆ  باخچەی منداڵان و قوتابخانەکان پێبدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند "بڕیارمانداوە بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بە دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان، قوتابخانە و خوێندنگەکان و پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەیمانگەکان بۆ هەمان مەبەسی بەگوێرەی رێنمایی ژمارە 14ی ئەمساڵ بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دەبێت مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەرچووی کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردی بنیاتن و لەحاڵەتی پێویستدا وەزیری پەروەردە دەسەڵاتی هەیە کۆلێژ و بەشەکان زیاد بکات، هەروەها نوێکرنەوەی فەرمانی مامۆستایانی وانەبێژ دەبێت بەگوێرەی پێویستی بێت".

دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە:-
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan