کوردستانی
لیزا فەلەکەدین کاکەی: ئەگەر ژنێک هەزار پیاوی لەپشتبێت خۆی لێهاتوو نەبێت سەرکەوتونابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وابەستەکردنی لێهاتوویی ژن بە هاوکاری و پاڵپشتی پیاوان بەتەواوی بچوککردنەوەی پێگەی ژنە، ئەم مۆدێلە هەنگاوێک دەبێت بۆ ئەوەی هێندەی دیکە دۆخی ژن بچوک بکرێتەوە و رێگر بێت لەبەردەم هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی ژن.
لیزا فەلەکەدین کاکەی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی" لە کایەی سیاسی و ئیداریدا کاتێک ژنێک ئامادەیە دەست بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی قورس و گەورە ببات، بەڵام توانا و هێزی هەڵگرتنی وردە چەوێکیشی نەبێت نەک پیاوێک بەڵکو هەزار پیاوی لەپشت بێت مەحاڵە بتوانێت لە هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی سەرکەوتووبێت".
جەختیشی کردووەتەوە "ژنی کورد بەهێزە، مێژووی ژنانی کورد مێژوویەکی درەوشایە لەخەباتی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی و سەربازی مێژوویەکە پڕاو پڕ لە شانازی (حەپسە خانی نەقیب، دایفە فاتوون، خانزادی میری سۆران، مەیان خاتوون، بەسێ خانم، قەدەم خێر، عادیلەخانم، لەیلا زانا و زۆری دیکە) ئەم ناوە درەوشاوانە لەسەردەمێکدا فەرمانڕەوایی و کاری سیاسیان کردووە کە لە زۆربەی وڵاتانی زلهێز ژن بە کۆیلە وێناکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو ئەو ژنانە رێچکەیەک بوون بۆ تەواوی کۆڵۆنیالیزمەکانی ئەوکات کە حوکمی پارچەکانی کوردستانیان دەکرد، ببووە پاڵنەرێک کە دەسەڵاتی ئیداری و سیاسی بە ژنانی خۆیان ببەخشن".
ر. ر

بیروڕا