کوردستانی
زیانی لافاوەکەی هەولێر ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر زەرەر و زیانەکانى لافاوەکەى رۆژی 30ی تشرینی یەکەمی 2021ی هەولێری ئاشکرا کرد، بەپێی راگەیەندراوەکە بێت 500 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی لهناوچوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دواى ئەوەى رۆژى شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021 بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له بەشێکى شارى هەولێر روویدا، لەسەر فەرمان و راسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى هەولێر لیژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتیى رووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا، بەرگرى شارستانى، دەزگاى خێرخوازى بارزانى، لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سوورى عیراقی پێکهێنرا بۆ زانین و دەرخستنى رێژەى ئەو زیانانەى کە بەهۆى لافاوەکەوە بەر هاوڵاتییان کەوتووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەرەنجام زەرەر و زیانەکان بەمشێوەیەى لاى خوارە دیاریکران:-
یەکەم/ 500 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی لهناوچوون.
دووهم/ 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوت و لەکار کەوتوون.
سێیەم/ 127 خانوو زیانیان بەرکەوت.
چوارەم/ دوو قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیانى زۆریان بەرکەوتووە.
پێنجەم/ سوپاس بۆ خوداى گەورە کە هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.
س،ر

بیروڕا