کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی هەولێر
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریی ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە کە لە لافاوەکەی رۆژی شەممە  تابلۆی ئوتومبێلەکانیان ونبوە داوایان لێدەکات سەردانی هاتوچۆی هەولێر بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداریی سەرجەم هاوڵاتییانی شاری هەولێر، بەتایبەتی  ئەوانەی لەلافاوی رۆژانی ڕابردو تابلۆی ئوتومبێلەکانیان ونبوە ئاگاداردەکەینەوە کە بەزووترین کات سەردانی هاتوچۆی هەولێر بکەن".

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو هاوڵاتییانەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ونبوون داواکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر بکەن، بۆئەوەی تابلۆی تازەیان بۆدروست بکرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan