کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی لەسەر رادەستنەکردنەوەی تەرمێک لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆسیەی رادەستنەكردنەوەی تەرمێك لەلایەن نەخۆشخانەیەكی ئەهلی شاری هەولێر و داواكردنی 10 ملیۆن دینار لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆسیەی رادەستنەكردنەوەی تەرمێك لەلایەن نەخۆشخانەیەكی ئەهلی شاری هەولێر و داواكردنی 10 ملیۆن دینار لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت.
دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی، بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر راسپێردرا بۆ پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە".
وەک ئاماژەی پێدراوە، لیژنەکە لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر و داواکاری گشتی پێکدەهێنرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە راستیی رووداوەکە و پاراستنی مافی نەخۆش، هەروەها رێکاری یاسایی لەوبارەیەوە دەگیرێتەبەر.
س،ر
بیروڕا



