کوردستانی
دوران كاڵكان: دەوڵەتی تورک ئامانجی ئەوەیە رۆژئاوا و باشووری کوردستان داگیر بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" رایدەگەیەنێت دەوڵەتی تورک ئامانجی ئەوەیە رۆژئاوا و باشووری کوردستان داگیر بکات، ئاماژە بەوەشدەکات تەواوەتی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک بۆ لە ناوبردن و سڕینەوە قبوڵ ناکەن.
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی راگەیاندووە "دەوڵەتی تورك دوو ئامانجی هەیە لە هێرشەكانیدا بۆسەر كورد، یەكەمیان پاكتاوكردن و سڕینەوەی كورد و دووەم، رۆژئاوا و باشووری کوردستان داگیر بکات کوردستانی عوسمانیی پێشوو بخەنە سەر دەوڵەتی تورک".
لەبارەی هەڵوێستی ناتۆ و ئەمریكاوە دەڵێت "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پاکتاوکار دەکەن، بەڵام بە تەواوەتی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک بۆ لە ناوبردن و سڕینەوە قبوڵ ناکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە " دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان پەنا دەباتە بەر هەموو شێوازێک و هێرش بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوە ئەنجام دەدات، لە پاکتاوکردن و جینۆسایدی کولتوورییەوە تاکۆمەڵکوژیی جەستەیی، واتە تاوەکو ئەنجامدانی جینۆساید هەموو شتێک دەکەن. گۆڕینی دیمۆگرافیا، کۆچ پێکردنی کورد لە نیشتمان و شوێنی خۆیاندا و ئەوەش بە شێوەیەکی بنەڕەتی بۆ تواندنەوە و سڕینەوە ئەنجام دەدەن".
س،ر

بیروڕا