کوردستانی

سبەینێ لەم ناوچانە باران دەبێت و پێنجشەممە باران بارین کۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ لەم ناوچانە باران دەبێت و پێنجشەممە باران بارین کۆتایی دێت
مەودا میدیا-

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ سێشەممە 2ی تشرینی دووەم و سبەینێ چوارشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2021ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "سبەینێ پلەکانى گەرما بە نزیکەى دوو تا سێ پلە نزم دەبێتەوە، باران بارین لە کاتەکانى نیوەڕۆ و ئێوارە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەبێت، لە کاتەکانى شەو لە زۆربەى ناوچەکان نمە نمە باران دەبێت تا کاتەکانى بەرەبەیان بارانى پچر پچڕ و لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى باران کەمێک زیاتر دەبێت، لە رۆژى پێنج شەممەوە ئاسمان بە تەواوى  دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور ,رۆژى پێنج شەممە کاریگەرى مانەوەى ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە کۆتاى دێت".

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و کەرکوک بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

س،ر
Qaiwan
Qaiwan