کوردستانی
ئەنجامی نوێی زانکۆ لاین رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامى نوێى گۆڕانکارییەکانى زانکۆلاین رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ سێشەمە رێکەوتى (2021/11/2) کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجامى نوێى گۆڕانکارییەکانى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لە هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2021-2022) رادەگەیەنێت".
دوای راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین بەشێکی زۆری خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی کە نمرەی باشیان هەبوو لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرنەگیران، ئەمەش ناڕەزایەتیی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی لێکەوتەوە، وەزیری خوێندنی باڵاش بەڵێنی بە خوێندکاران دا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، ئەمڕۆش ئەو ئەنجامە رادەگەیەندرێت.

س،ر
بیروڕا