کوردستانی

لەبارەی هەبوونی زیاتر لە ھەزار چەکداری داعش لە میحوەری سێ پارێزگا زانیاری دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی هەبوونی زیاتر لە ھەزار چەکداری داعش لە میحوەری سێ پارێزگا زانیاری دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

پارێزگاری دیالە رایدەگەیەنێت  زیاتر لە ھەزار چەکداری داعش لە میحوەری کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین بوونیان ھەیە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو خێزانانە لە ترسی ئەوەی کاردانەوەی توند بەرامبەریان ئەنجام بدرێت، ئاوارەبوون.

موسەننا تەمیمی، پارێزگاری دیالە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "زیاتر لە ھەزار چەکداری داعش لە میحوەری کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین بوونیان ھەیە، هەروەها ئەو خێزانانە لە ترسی ئەوەی کاردانەوەی توند بەرانبەریان ئەنجام بدرێت، ئاوارەبوون".

پارێزگاری دیالە ئەوەشی خستەڕوو "لە میحوەری کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین لەم دوایەنەدا ژمارەی چەکدارانی داعش روویان لە زیادبوون کردووە".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan