کوردستانی
پێشنیازی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی پێشنیازی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان دەکات و دەڵێت "ئەگەر ئەم پەتایەی ئێستا بڵاوە تا 10 رۆژی دیکە کەم نەکات و سووک نەبێت".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی پێشنیازی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان دەکات و دەڵێت "ئەگەر ئەم پەتایەی ئێستا بڵاوە تا 10 رۆژی دیکە کەم نەکات و سووک نەبێت".
ئەمڕۆ شەممە شەشی تشرینی دووەمی 2021 پشدەر عەبدوڵا, بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمە پێشنیازی تایبەتی خۆمە و ئەگەر ئەم پەتایەی کە ئێستا بڵاوە تا 10 رۆژی دیکە کەم نەکات و سووک نەبێت، لام وایە پێویستە کۆمەڵێک رێکار بگیرێتەبەر یەکێک لەوانە راگرتنی دەوامی خوێندنگاکان بێت بۆ ماوەی 10 رۆژ".
ئاماژەی بەوەشكرد "لە چەند رۆژی رابردوودا لە پاڵ بوونی رێژەیەکی زۆر لە پەتای وەرزی لەناو منداڵان، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون و نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پڕ بووە، وتیشی، لە ئێستادا رۆژانە ژمارەکان لە زیادبووندایە، لە رۆژێکدا نزیکەى 70 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە بۆ منداڵان ئەوەیە کە وەڵامی باشیان هەیە بۆ چارەسەر".
ئەوەشی خستەڕوو "کاردانەوەی بەرگری جەستەی منداڵان بەهێزە دژی هەریەکە لە پەتاکانی (ئەنفلۆنزای وەرزی، پەتای کۆرۆنا و پەتاکانی دیکەش)، وتیشی، بە بەردەوامی 150 بۆ 175 منداڵ لە نەخۆشخانەکەدا هەیە".
ر. ر
ئەوەشی خستەڕوو "کاردانەوەی بەرگری جەستەی منداڵان بەهێزە دژی هەریەکە لە پەتاکانی (ئەنفلۆنزای وەرزی، پەتای کۆرۆنا و پەتاکانی دیکەش)، وتیشی، بە بەردەوامی 150 بۆ 175 منداڵ لە نەخۆشخانەکەدا هەیە".
ر. ر
بیروڕا



