کوردستانی

فڕۆکە چاودێرییەکانی سوپای تورکیا بە سەر کۆبانێ دا دەسوڕێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە چاودێرییەکانی سوپای تورکیا بە سەر کۆبانێ دا دەسوڕێنەوە
مەودا میدیا-

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە رایانگەیاند، فڕۆکە چاودێرییەکانی سوپای تورکیا بە سەر کۆبانێ و ناوچەى شێخلەر دا لە رۆژئاوای کوردستان دەسوڕێنەوە.

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز لە بابەتێکیدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، لە ئێستادا فڕۆکەى چاودێرییەکانی سوپای تورکیا بەسەر کۆبانێ و ناوچەى شێخلەر دا لە رۆژئاوای کوردستان دەسوڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندی ئەرەدەنای سەر بە ناوچەى سەرسینگیان لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە لە بارەی زیانەکانەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر هێزی سەربازی، تانک و پێداویستی شەڕی بردووەتە نزیک سنورەکانی کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

ر. ب



Qaiwan
Qaiwan