کوردستانی
تەندروستیی هەولێر: 12 تیمی گەڕۆك بۆ كوتانی هاوڵاتییان پێكهێنراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، بۆ ئاسانكاری لە پرۆسەی دابەشكردنی ڤاكسین 12 تیمی گەڕۆكیان پێكهێناوە و سەردانی زانكۆ و فەرمانگەكانی حكومەت و مۆڵ و بازاڕەكان دەكەن و ماوەی 2 مانگ كاركردنیان بەردەوام دەبێت.
دكتۆر دلۆڤان، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا زیاتر نەبووە بەڵام كەمیشی نەكردووە، تاوەكو ئێستا ئەوانەی پێویستیان بە چاودێریی چڕ هەیە زۆرن و لۆد لەسەر نەخۆشخانەكان هەیە، زۆربەی ئەوانەی لەژێر چاودێریی چڕدان ئەو كەسانەن ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، نزیكەی 20%ی خەڵكی پارێزگای هەولێر یەك ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە، 15%ش هەردوو ژەمەكەیان وەرگرتوwە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوو رێژەی وەرگرتنی ڤاكسین كەمیكردووە، سەرەتا پێشوازی باش هەبوو لەلایەن هاوڵاتییان ئێستا پەرۆشییان كەمبووەتەوە.
باسی لەوەشکرد، 12 تیمی گەڕۆك پێكهێنراون و سەردانی هەریەك لە زانكۆكانی هەولێری پزیشكی، جیهان و سەڵاحەدین و هەندێك لە فەرمانگەكانی حكومەت دەكەن، هەڵمەتەكە ماوەی دوو مانگ دەبێت و ئەگەر پێویستیش بكات ماوەكە درێژ دەكرێتەوە، دواتر بازاڕ و پاركەكان و مۆڵەكانیش بەسەر دەكەنەوە و ڤاكسین دەدەنە هاوڵاتییان.
ر. ب

بیروڕا