کوردستانی

لە سلێمانی دوو کافتریا، کارگەیەک و دوو ئارایشتگە داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی دوو کافتریا، کارگەیەک و دوو ئارایشتگە داخران
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، دوو کافتریا، دوو ئارایشتگا و کارگەیەکی پلاستیکی داخست.

ئەمڕۆ شەممە شەشی تشرینی دووەمی 2021  قایمقامییەتی سلێمانی لەچەند بڵاوکراوەیەکی جیاوازدا رایگەیان "بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و نەبوونی مۆڵەت، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت کافتریای کەیڤس لە گەڕەک شەهیدانی سەرچنار و کافتریای ئارۆس-ی لە شەقامی گۆران (ئۆرزدی) داخست".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی ژینگە و نەبوونی یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ و پیسی حەوزەکەی کە ئاوەڕۆکەی دەچێتەوە سەر ئاوەڕۆی سەرەکی، کارگەی پلاستیکی فواد بۆ دروستکردنی پلاستیک و بە دەنکۆڵەکردنی داخراوە".

باسی لەوەشکرد "بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی کارکردن بەگشتی و رێنماییەکانی تەندروستی بەتایبەتی و دەستبەسەرداگرتنی 232 پارچە مەوادی بەسەرچووی جوانکاری تیایدا، ئارایشتگەی زەوئلقەمەر داخراوە, هەروەها بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کارکردن و هەبوونی ئامێری موولێکردنەوەی لێزەر و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی، پاش چەند جارێک ئاگادارکردنەوە ئارایشتگای لەیلا لەگەڕەکی هەواری شار داخراوە".
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan