گێتی
ئامارێکی مەترسیدار لە زیندانەکانی تورکیاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی ستۆکۆڵم بۆ ئازادییەکان، راپۆرتێکی نوێی لەبارەی دۆخی زیندانەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و تێیدا کۆمەڵێک ئاماری سەرسوڕهێنەر خراونەتەڕوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە "لە ساڵی 2021دا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە زیندانەکانی تورکیادان و دەرچووی زانکۆکانن گەیشتووەتە 20 هەزار و 333 کەس".
لە راپۆرتەکەدا هاتووە "ساڵی 2016 دەرچوانی زانکۆ رێژەی %8.1ی زیندانکراوەکانیان پێکدەهێنا، بەڵام ساڵی 2020 رێژەکە بۆ %20.33 بەرزبووەتەوە".
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "لەناو زیندانەکانی تورکیادا 460 هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا و دوو هەزار و 371 هەڵگری بڕوانامەی ماستەر هەن".
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی 2016 بەدوادوە بە بیانووی رووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە کودەتا شکستخواردووەکەوە هەبووە، بە هەزاران کەس دەستگیرکراون و زۆرێک لەوانەش کەسانی خاوەن بڕوانامە و خاوەن پێگە بوون.
ب.م