کوردستانی
گەرمیان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان سەنگاو- کفری پێنج کەس برینداربوون، بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بریندارەکان هەر پێنجیان پێشمەرگەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان سەنگاو- کفری پێنج کەس برینداربوون، بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بریندارەکان هەر پێنجیان پێشمەرگەن.
ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد "لە رێگەی نێوان سەنگاو - کفری نزیک گوندی( کانی عوبێد) رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون، بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بریندارەکان هەر پێنجیان پێشمەرگەن".
باسی لەوەشکردووە "لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلیک لە جۆری (نیسان پیک ئاب )وەرگەڕا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کفری کراون".
رووداوەکانی هاتوچۆ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان و شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و تیژڕەوی و خراپی رێگە و بانەکان دەگێڕنەوە.
ر. ب

بیروڕا