عیراقی
عیراق کونسوڵگەری بیلاڕوسیا لە هەولێر و بەغدا دادەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان ئەمڕۆ شەممە حکومەتی عیراق بڕیاریداوە بە داخستنی کونسوڵگەری بیلاڕوسیای لە بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بە پێی ئەو زانیارییەنەی کە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە ئەمڕۆ حکومەتی عیراق بڕیاریداوە بە داخستنی کونسوڵگەری بیلاڕوسیای لە بەغدا و هەولێر، ئەوەش وەک هەولێک بۆ رێگریکردن لە کۆچی گەنجانی هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە رێگەی وڵاتی بیلاڕوسیاوە.
لە ماوەی رابردوودا لەرێگەی وەرگرتنی ڤیزای بیلاڕوسیاوە هاوڵاتییانی عیراق و هەرێمی کوردستان بە ناوی گەشتیارییەوە گەشتیان بۆ بیلاڕوسیا دەکرد و دواتریش لەو وڵاتەوە روویان لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەکرد.
بەهۆی خراپی بارودۆخی دارایی و ئابووریی، خراپی خزمەتگوزارییەکان، کێشە و ململانێ سیاسییەکانەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەدوای گەڕان بە شوێن ژیانێکی باشتردا چەندین رێگەی مەترسیدارییان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی بگەنە وڵاتانی ئەورپا.
ر. ب